نەسڕ دەیەوێت دژە رۆناڵدۆیەک بگوازێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یوسف نسێری یانەی نەسڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایان کردووە، یوسف نسێری هێرشبەری مەغریبی، ئەستێرەی یانەی فێناربەخچەی تورکی، لە گواستنەوەی زستانەدا ئامانجێکی سەرەکی یانەی نەسڕی سعودی دەبێت
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان پێشتر ئاماژەیان بەخواستی ستیفانۆ پیۆلی ئیتاڵی، راهێنەری یانەی نەسڕ کردبوو بۆ گواستنەوەیەکی هێرشبەرێکی نوێ لە مێرکاتۆی زستانەدا.
 
لەوانەیە نسێری ببێتە هاوڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نەسڕ، سەرەڕای ئەوەی پێشتر هۆکاری دەرکردنی هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بووە لە پاڵەوانێتی پێشووی مۆندیال لە قەتەر.
 
هەڵبژاردەی مەغریب لە مۆندیالی 2022 مێژووی تۆمارکرد، کاتێک وەک یەکەم هەڵبژاردەی عەرەبی و ئەفریقی گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا، دوای ئەوەی لە پۆرتوگال بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بردەوە.
 
هەڵبژاردەی مەغریب لەو کاتەدا بە تاکە گۆڵی یوسف نسێری لە پۆرتوگالی بردەوە و کۆتایی بە خەونەکانی رۆناڵدۆ هێنا بۆ بردنەوەی مۆندیال، کە لەبەردەم کامێراکان فرمێسکی رشت، لە دیمەنێکدا کە بە یەکێک لە کاریگەرترین دیمەنە تراژیدیاکانی مێژووی مۆندیال دادەنرێت.
 
بەپێی ئەوەی میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردووەتەوە، یانەی نەسڕ نزیکە لە بەدەستهێنانی تواناکانی یوسف نسێری، هێرشبەری فێناربەخچەی تورکی، لە مێرکاتۆی مانگی یەکی داهاتوو.
 
یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە بەشدارییەکی زۆری کرد لە بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی هەڵبژاردەی مەغریب لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر.
 
نسێری لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە تورکییەکەدا ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، کە تاوەکو ئێستا لە 17 یارییدا 6 بەشداریی گۆڵی هەیە، 4 گۆڵ و 2 ئەسیست. 
 
یانەی نەسڕ بەکۆکردنەوەی 22 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندیی خولی رۆشنی سعودیەی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە