ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا بەردەوامە لە گوشار خستنە سەر ریال مەدرید

رووداو دیجیتاڵ

 

تیپی باسکەی بارسێلۆنا بەردەوامە لە گوشار خستنە سەر ریال مەدریدی پێشەنگی خولی باسکەی ئەوروپا، یۆرۆلیگ.
 
بارسێلۆنا لە گەڕی نۆیەمی یۆرۆلیگدا، لە یارییەکی پڕ رکابەریدا رووبەڕووی یانەی فێناربەخچەی تورکی بووەوە و بەزەحمەت 74 ـ 70 خاڵ لێیبردەوە.
 
یارییەکە تاوەکو دواخولەکەکان هاوسەنگ بوو، بەڵام دواجار یاریزانانی بارسێلۆنا ئەنجامەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیاندا کۆتاییپێهێنا.
 
ئەمە حەوتەمین بردنەوەی بارسێلۆنایە، کە بەهۆیەوە توانی پارێزگاری لە پێگەی خۆی بکات لە پلەی دووەمی ریزبەندیدا.
 
بەمەش بارسێلۆنا بەردەوامە لە گوشارخستنە سەر ریال مەدریدی پێشەنگ، کە یارییەکی کەمترە و هەر هەشت یاریی یەکەمی خۆی بردووەتەوە.
 
لە کاتێکدا ئەمە چوارەم دۆڕانی ڤالێنسیایە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیدایە.