ئەفسانەکانی ناوەڕاست، ریال مەدرید بەجێدەهڵێن

رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە دوو ئەفسانەی مێژوویی ریال مەدرید یانەکە بەجێدەهێڵن.
 
بەشێك لە میدیاکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن وەرزی 2023/2024 دوایین وەرزی لوکا مۆدریچ و تۆنی کرووس دەبێت لە ریال مەدرید و دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە هەردوو ئەفسانەکەی لۆس بلانکۆس یانەکە بەجێدەهێڵن. 
 
هەردوو یاریزانەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت و هیچ هەواڵێك لەبارەی نوێکرندەوەی گرێبەستەکانیان نییە. 
 
تۆنی کرووس لەرابردوودا رایگەیاندبوو ریال مەدرید دوایین یانە دەبێت یاری بۆ بکات و دەیەوێت هەر لەو یانەیە واز لە یاریکردن بهێنێت. بۆیە پێشبینی دەکرێت لە ئەگەری نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەمە دوایین وەرز بێت کرووس لە یاریگەکان ببینین. 
 
مۆدریچ لەم وەرزەدا لە کۆی 15 یاریدا تەنیا 6 یاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە و پێدەچێت یاریزانەکە دڵخۆش نەبێت بەو خولەکە کەمانەی ئانچێلۆتی راهێنەر پێیداوە. پێشتر بەرێوبەری کارەکانی مۆدریچ رایگەیاندبوو " هاوینی رابردوو مۆدریچ چەند گرێبەستێکی لە یانەکانی سعودیەوە پێگەشتبوو بەڵام یاریزانەکە رەتی کردووەتەوە ریال مەدرید جێبهێڵێت. بەڵام ئەگەر لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستێکی گونجاومان پێبگات، رەنگە مۆدریچ پەیوەندی بە خولی سعودییەوە بکات". 
 
ئەم دوو ئەفسانەیەی ریال مەدرید بەبەشێكی سەرەکی دادەنرێن لەو سەردەمە زێڕینەی یانەکە لە دەیەی رابردوودا پێیدا تێپەڕبوو. لۆس بلانکۆس لە سەردەمی مۆدریچ و کرووسدا چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ و سێ نازناوی لالیگا و چەندین پاڵەوانێتی دیکەیان بەدەستهێناوە.