کوڕەکەم خەون بە پۆشینی درێسی بارسێلۆنا دەبینێت

18-11-2023
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
نیشانەکردن یانەی بارسێلۆنا
A+ A-
روداوو دیجیتاڵ
 
 لویس دیاز بوو بە سوپڕایزی میدیاکان و بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو لەم هەفتەیەدا ناوی بەستراوەتەوە بە یانەی بارسێلۆنا دوای ئەو ئاستە بەرزەی کە لەگەڵ لیڤەرپوولدا پێشکێشی کرد.
 
 ماڵباتی یاریزان لویز دیاز لە هەفتەی رابردوو دا تووشی زەحمەتی زۆر بوون، دایک و باوکی یاریزانەکە لەلایەن مافیاکانی کۆڵۆمبیا رفێندران، بەڵام پۆلیسی وڵاتەکە توانیان هەر زوو دایکی یاریزانەکە ئازاد بکەن و دوای چەند رۆژێکیش باوکیان ئازاد کرد.
 
دیازی تەمەن 26 ساڵان پاش ئەو ئاستە باشەی کە پێشکێشی کرد لەگەل یانەی لیڤەرپوول، میدیاکانی ئیسپانیا باسیان لەوە کرد، بارسێلۆنا چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئەو یاریزانە.
 
دوای ئازادکردنی لە دەست مافیاکانی کۆڵۆمبیا باوکی لویز بە میدیاکانی گوت: من ئێستا زۆر دەربارەی بارسێلۆنا نازانم، بەڵام کوڕەکەی من هەواداری بارسێلۆنایە و هەمیشە ئەوە خەونێک بووە بۆ ئەو کە درێسی ئەو یانە بپۆشێت.
 
لویس دیاز ئەمساڵ بەشداری سەدا 70 یارییەکانی لیڤەرپوولی کردووە و چوار گۆڵ و ئاسیستێکی هەیە لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان، چاوەڕوان دەکرێ نرخی ئەو یاریزانە 75 ملیۆن یۆرۆ بێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.