بایرن میونشن دوایین پلانی لە دژی ریال مەدرید بەکاردەهێنێت

رووداو دیجیتاڵ

 

بەرپرسانی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بەنیازن دوایین هەوڵیان بدەن بۆ تێکدانی گرێبەستێکی چاوەڕوانکراوی ریال مەدرید، کە دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا یاریزانێکی دیاری یانەی باڤاری بباتە ریزەکانی.
 
میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ئەلفۆنسۆ دەیڤیزی بەرگریکاری کەنەدیی یانەی بایرن میونشن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئامانجێکی سەرەکی کارگێڕیی یانەی شاهانەی ئیسپانیایە، بەتایبەت کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، بایرن میونشن هیچ نیازێکی نییە بەئاسانی دەستبەرداری دەیڤیز ببێت، سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە هەموو هەوڵەکانی پێشووی یانەی باڤاری بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ رەتکردووەتەوە.
 
رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بایرن هەوڵدەدات دوایین پلانی جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی بەرگریکاری باڵی چەپی لە ریزەکانیدا بمێنێتەوە، ئەویش بە پێشکێشکردنی دەستەوارەیەکی باش بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە هەر نرخێک بێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، بایرن میونشن پەیوەندی نوێی لەگەڵ نیدال هۆسا، بەڕێوەبەری کارەکانی دەیڤیز دەستپێکردووە، بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
 
بەرپرسانی بایرن میونشن هەست بە گرنگی رۆڵی دەیڤز لە ریزەکانی یانەکەیاندا دەکەن، بۆیە نایانەوێت لە دەستی بدەن.