ئەلکاراز و جۆکۆڤیچ بۆ دواجار لە 2023 بەیەک دەگەن

18-11-2023
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
نیشانەکردن تێنس
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمشەو لە یاریی پێشکۆتای پاڵەوانێتی ئەی تی پی فاینەلز،  ئەلکاراز و جۆکۆڤیچ رووبەڕووی یەکدی، ئەلکاراز دەیەوێ بۆ یەکەمجار ئەم نازناوە گرنگە بباتەوە، جۆکۆڤیچ چاوی لەوەیە دووری خاڵەکانی لەگەڵ ئەلکاراز قووڵتر بکات لە ریزبەندیی ساڵدا.
 
لە دوای 4 پاڵەوانێتییەکەی گراند سلام، ئەمە گرنگرتریین و بەهێزترین پاڵەوانێتی ساڵە لە کارنامەی ساڵانەی یاریی تێنس، لەم پاڵەوانێتیەدا تەنیا 8 باشترین یاریزانەکانی ئەم ساڵە بەپێی ریزبەندیی یاریزانەکان.
 
کارلۆس ئەلکارازی 20 ساڵ، دەیەوێ لە یەکەم بەشدارییکردنی خۆی لەم پاڵەوانێتییەدا ببێتە دووەم بچووکترین براوەی ئەم نازناوە دوای پیت سامپراسی ئەمریکی کە لە تەمەنی 20 ساڵ و 3 مانگی دا براوە بوو، جۆکۆڤیچ دەیەوێ بۆ دووەمجار لەسەر یەک و حەوتەم جار لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا ببێتە پاڵەوانی ئەم پاڵەوانێتییە.
 
لە یاریی دووەمدا مێدڤێدیڤ و یانیک سینێر کێبرکێ بەدەستهێنانی بلیتی دووەمی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەکەن، مێذڤێذڤ لە پلەی 3 یەمی ریزبەندیی ساڵدا دێت و سیینەر لە پلەی چوارەمدایە.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.