رووداو دیجیتاڵ
یەکێتیی بالەی عێراق بڕیاریدا کۆتایی ئەم مانگە یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولی یانە نایابەکانی عێراق بە بەشداری 15 یانە بەڕێوەببات.
وەرزی ئەمساڵ 4 یانەی کوردستان بەشدارن لە خولەکەدا، کە بریتین لە یانەکانی هەولێر، دوکان، پێشمەرگەی سلێمانی لەگەڵ گازی باکوور، یەکێتیی بالەی عێراق دوای راکێشانی تیروپشکی خولەکە یانەکانی بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکرد بەمشێوەیە :
کۆمەڵەی کۆمەڵەی یەکەم یارییەکانی لە هۆڵی داخراوی شەعب لە شاری بەغدا رۆژی 27ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت کە بریتین لە یانەکانی بەحری، شورتە، سناعە، ھەولێر، حەدیسە، مەسافی شیمال، قەرەقۆش، مەدینە شوهەدا.
کۆمەڵەی دووەم یارییەکانی رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە لە نێو هۆڵی پێشمەرگەی سلێمانی دەستپێدەکات بریتین لە یانەکانی گازی باکوور، پێشمەرگەی سلێمانی، جەیش، حەبانیە، بەلەد، دوکان، بەستاملی، هەروەها یانەی کۆفە بەشێوەیەکی فەرمی کشانەوەی خۆی لە خولەکە ئاشکراکرد.
سەبیح حەنتوش، ئەندامی یەکێتیی بالەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکی تایبەت بە توڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند "وەرزی ئەمساڵ یانەکان ئامادەکارییەکی زۆرییان کردووە لەبەرئەوەی ئەوان دەتوانن گرێبەست لەگەڵ یاریزانی پیشەگەر واژۆ بکەن، ئەمەش بەهێزییەکی زیاتر بە خولەکە دەبەخشێت".
دوای تەواوبوونی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان هەشت یانە سەردەکەون بۆ قۆناخی چوارگۆشەی زێڕین کە یارییەکانی بە شێوازی دوو قۆناخ بەڕێوەدەچن.
وەرزی رابردوو یانەی بەحری نازناوی خولی نایابی بالەی عێراقی بردەوە، یانەی گازی باشوور لە پلەی دووەم هات، هەردوو یانە وەرزی ئەمساڵ بەشداری پاڵەوانێتی یانەکانی ئاسیا دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ