هەولێر گەیشتە قۆناخی 16ـی جامی عێراق

رووداو دیجیتال

یانەی هەولێر بلیتێکی قۆناخی 16ـی جامی عێراقی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە یانەی نەوتی میسانی بردەوە.

لە قۆناخی 32ـی جامی عێراقدا، یانەی هەولێر میوانداری اینەی نەوتی میسانی کرد و لە یارییەکی ئاست مامناوەندا، هەردوو تیپی لە کاتی یاسایی یارییەکەدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و پەنایان بردە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، بۆ دیاریکردنی براوەیە یارییەکە و بکیتەکەی.

لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا یاریزانانی هەولێر و گۆڵپارێزەکەی باڵادەستی تەواویان هەبوو، کە بە ئەنجامی 3 - 1 یارییەکەیان بردەوە و نور سەبریی گۆڵپارێزی بەناوبانگی عێراق، کە پارێزگاری لە گۆڵی نەوتی میسان دەکرد نەیتوانی هیچ لێدانێکی هەولێرییەکان بگەڕێنێتەوە.

پێشتریش هەردوو یانەکەی دیکەی کوردستان، نەورۆز و زاخۆش بلیتی قۆناخی شانزدەی جامی عێراقیان وەرگرتووە، کە زاخۆ 4 - 1 لە ئەمواجی موسڵی بردەوە و نەورۆزیش 3 هیچ بە سەرکەوتوو دانرا، لە یارییەکەیدا بەرامبەر یانەی تەڵەبە، کە ئامادەی یارییەکە نەبوو.