پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 کۆتاییدێن و سەرکەوتووەکان یەکلاییدەبنەوە

رووداو - هەولێر

پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020، ئەمڕۆش بەئەنجامدانی چەند یارییەکی دیکە بەردەوامدەبن و بەهێزترین رکابەریش لە کۆمەڵەی چوارەم دەبێت، کاتێک دانیمارک، سویسرا و ئێرلەندا رکابەری لەسەر گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

کاژێر 22:45 هەڵبژاردەی دانیمارکی پێشەنگی کۆمەڵەکە بە 15 خاڵ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی ئێرلەندای سێیەم بە 12 خاڵ، ئەمە یارییەکی یەکلاییکەرەوەیە بۆ گەیشتن بە پاڵەوانێتییەکە، هەر لەو کاتەدا هەڵبژاردەی سویسرای دووەمی کۆمەڵەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر جیرالتار یارییدەکات.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە سەرکەوتنی بۆ یۆرۆ یەکلاییکردووەتەوە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر رۆمانیا یارییدەکات، لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی شەشەمدا.

لە کۆمەڵەی دوازدەیەمدا هەڵبژاردەی ئیتالیا، دوایین یاری خۆی لە پاڵاوتنەکاندا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرمینیا ئەنجامدەدات.

یارییەکانی ئەمڕۆ

جیبرالتار - سویسرا 22:45
ئێرلەندا - دانیمارک 22:45
رۆمانیا - ئیسپانیا 22:45
ئیتالیا - ئەرمینیا 22:45
سوێد - دوورگەکانی فارۆ 22:45
ماڵتا - نەرویج 22:45
یۆنان - فینلەندا 22:45
لیخنشتاین - بۆسنە 22:45