زڤێرێڤ بووە پاڵەوانی کۆتایی ساڵ و رێگەی بە جۆکۆ نەدا بگاتە فێدێرێر


رووداو - هەولێر

ئەلیکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی بووە پاڵەوانی تێنسی کۆتایی ساڵ.

زڤێرێڤ لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا رووبەڕووی نۆڤاک جۆکۆڤیچی سێربی و یەکەمی ریزبەندی جیهان بووە و دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بە ئەنجامەکانی شەش چوار و شەش سێ لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.



دوای بردنەوەی ئەم نازناوە زڤێرێڤ یەکەمجارە نازناوی پاڵەوانێتییەکە دەباتەوە و رێگەی نەدا جۆکۆڤیچ ریکۆردی بردنەوەی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەکەی رۆجێر فێدێرێر یەکسانبکاتەوە کە خاوەنی شەش نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە.