لێدوانی فەرمی ریال مەدرید لەبارەی ئێمباپێ

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید باس لە دۆخی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەکەی دەکات و دەڵێت "بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەیە و زۆر بەپەرۆشە بۆ یارییکردن."
 
ئەنچێلۆتی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەی رۆژی شەممە بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ لەبارەی ئێمباپێ قسەیکرد و گوتی "ئەو سوودی زۆری لە پشووەکەی وەرگرت، لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا، مەشقی زۆری کرد، لە پێکان چاکبووەتەوە، ئەو سەلامەتە و زۆر بەپەرۆشە بۆ یارییکرد، ئێمباپێ یاریزانێکی گرنگی تیپەکەیە و بۆ یارییەکەی سبەی بە رێژەی نزیکەی 100٪ ئامادەیە و زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم ئەو راهێنان دەکات."
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا، لەبارەی ئەوەی قسەی لەگەڵ ئێمباپێ کردووە؟ ئەنچێلۆتی گوتی "من رۆژانە قسە لەگەڵ هەموو یاریزانەکان دەکەم، لەم قۆناخەدا ئەوەی هەیە تەنیا دەنگۆیە، من بەهیچ شێوەیەک وای نابینم کە کاریگەریی هەبێت و ئەو زۆر بەپەرۆشە بۆ یارییکردن."
 
رۆژنامەڤانان پرسیاری زیاتریان لەبارەی ئێمباپێ لە کارلۆ کرد و ئەو گوتی "من لێرە نیم بۆ ئەوەی قسە لەبارەی دەنگۆکانەوە بکەم، هەموو بیرکردنەوەم لای کارەکەمە.'
 
گەشتی ئێمباپێ بۆ سوێد؟ پرسیارێکی دیکە بوو رووبەڕووی کارلۆ کرایەوە و لە وەڵامدا راهێنەری ریال مەدرید بە رۆژنامەڤانانی گوت "رۆژانی پشوو دانرا و هەمووان ئەوەیان هەڵبژارد کە دەیانەوێت بیکەن، من دوو رۆژ چوومە لەندەن و داوای مۆڵەتم لە کەس نەکرد، هەرووەها دەزگای گەشتیاریم نییە بۆ رێکخستنی گەشتی یاریزانەکان."
 
ئەم قسانەی کارلۆ ئەنچێلۆتی، لەبارەی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەکەوە لە کاتێکدایە ماوەی هەفتەیەک دەنگۆی دەستدرێژیکردنی کیلیان ئێمباپێ بۆ سەر خانمێک لە سوێد بووەتە رۆژەڤێکی گەرمی میدیای ئەورووپا و ئیسپانیا.
 
ریال مەدرید دوای کۆتاییهاتنی هەفتەی فیفا، رۆژی شەممە لە رکابەرییەکانی لالیگادا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ یاری دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە