پێوەرەکانی دەستنیشانکردنی باشترین 6 یاریزانی مێژوو چین؟

رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، یاریزانی یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، پلەی یەکەمی لیستی 6 گەورەترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ گرت، کە لەلایەن رۆژنامەی مارکای مەدریدییەوە راگەیێنرا. 
 
مارکا، لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی وەک گەورەترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا پۆلێن کردووە، دوای ئەوەی لە کاروانی تۆپی پێیدا 46 نازناوی بەدەستهێنا.
 
لە رێوڕەسمیکدا، کە رۆژنامەی مارکا رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەی برد، مێسی خەڵاتی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێی وەرگرت، کە بریتییە لە پەیکەرێکی لە زێڕدروستکراوە لەسەر شێوەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی.
 
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، مێسی باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لە مێژوودا، دوای ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی دێت، کە ئێستا کاپتنی یانەی نەسڕی سعودییە.
 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵبژاردنەکانی لەسەر بنەمای ژمارەی ئەو پاڵەوانێتیانە بووە کە هەر یاریزانێک بەدەستی هێناون، لەگەڵ یانەکەی و وڵاتەکەی، هەروەها ئەو گۆڵانەی بەدرێژایی ژیانی تۆپی پێی تۆماری کردووە، هەروەها ئەو نازناو و خەڵاتە تاکەکەسیانەی بەدەستی هێناون، بەڵام بێگومان ئەوانە بۆ ئەو یاریزانانەن کە ئەفسانەن، واتا یاریزاێک کە لە ریزی ئەفسانەکان نەبێت و زۆر دەستکەوتیشی هەبێت، ناکرێت بیخەیتە ریزەی باشترینەکانی مێژوو.
 
بۆ نموونە ناکرێت یاریزانێکی وەک ماکسوێلی بەرازیلی، کە لە زۆربەی ئەفسانەکان زیاتر نازناوی بەدەستهێناوە بیخەیتە ریزی باشترینەکانی مێژوو.
 
لە پلەی سێیەمدا ئەفسانەی بەرازیلی کۆچکردوو پێلێ دێت. لە پلەی چوارەمیشدا دی ستیفانۆی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ریال مەدرید دێت.
 
پلەی پێنجەم بۆ ئەفسانەی کۆچکردووی ئەرجەنتینی، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بوو، دواجار یۆهان کرۆیف ئەفسانەی هۆڵەندی پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.
 
لە خوارەوە هەڵسەنگاندنی مارکا بۆ 6 باشترین یاریزانی مێژوو دەخەینەڕوو: