هێشتا کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکەمی هەموو جیهانە

 
رووداو دیجیتاڵ

لیستی خاوەنی 10 بەرزترین مووچە لەسەر ئاستی تۆپی پێی جیهان بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە، هێشتا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پێشەنگی هەموو ئەستێرەکانی جیهانە.
 
گۆڤاری فۆربس، لیستی نوێی خاوەنی بەرزترین مووچە لە تۆپی پێی جیهاندا بڵاوکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی لە پلەی یەکەمی ریزبەندەکە، لیۆنێل مێسی دووەمە و نەیمار لە پلەی سێیەمە.
 
رۆناڵدۆی 39 ساڵ بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش مێسییە و 220 ملیۆن دۆلار مووچەکەیەتی، 65 ملیۆن یۆرۆی دیکەش لە ریکلام و سپۆنسەرەکانی وەردەگرێت و مووچەکەی دەگاتە 285 ملیۆن دۆلار.
 
لیۆنێل مێسی مووچەکەی لە ئینتەرمەیامی 60 ملیۆن دۆلار و 75 ملیۆن دۆلاری لە ریکلام و سپۆنسەرەکان دەستدەکەوێت و ساڵانە کۆی گشتی مووچەکەی دەگاتە 135 ملیۆن یۆرۆ.
 
ئەوەی جێگەی سەرنجە کیلیان ئێمباپێی، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ریال مەدریدە، کە سەرەڕای ئەوەی بێبەرامبەر چووەتە ریال مەدرید، بەڵام لە ریزبەندەکەدا لە پلەی پێنجەمە، مووچەی یاریزانەکە دەگاتە 70 ملیۆن دۆلار و 20 ملیۆن دۆلاری لە ریکلامکردن دەستدەکەوێت و کۆی گشتی مووچەکەی دەگاتە 90 ملیۆن دۆلار.
 
لە پلەی یەکەمی ریزبەندەکە تاوەکو چوارەم، هیچ یەکێک لە یاریزانەکان ئێستا لەسەر ئاستی ئەورووپا یاری ناکەن، رۆناڵدۆ لە پلەی یەکەمە و لە سعودیەیە، مێسی لە ئەمریکایە، نەیمار و بنزیما پلەی سێیەم و چوارەمن و هەردووکیان لە سعودیە یاری دەکەن.
 
نوێترین ریزبەندی خاوەنی بەرزترین مووچە بەپێی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی
 
1- کریستیانۆ رۆناڵدۆ - 285 ملیۆن دۆلار
2- لیۆنێل مێسی - 135 ملیۆن دۆلار
3- نەیمار - 110 ملیۆن دۆلار
4- کەریم بنزیما - 100 ملیۆن دۆلار
5- کیلیان ئێمباپێ - 90 ملیۆن دۆلار
6- ئێرلینگ هالاند - 60 ملیۆن دۆلار
7- ڤینیسیۆس جونیۆر - 55 ملیۆن دۆلار
8- محەممەد سەڵاح - 53 ملیۆن دۆلار
9- سادیۆ مانێ - 52 ملیۆن دۆلار
10 - کیڤن دیبرۆین - 39 ملیۆن دۆلار