ئەیسی میلان پلانێكی نوێ بۆ ئەستێرەکانی دادەنێت

رووداو - هەولێر

یانەی ئەیسی میلان رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری ئەستێرەکانی یانەکەی ببێت.

دوای ئەو ئاستە خراپەی لەم چەند گەڕەی خولی ئیتاڵیا پێشکەشی کرد، دەنگۆی ئەوە هەبوو چەند ئەستێرەیەکی یانەی ئەیسی میلان ریزەکانی یانەکە بەجێبهێڵن، لەسەروو هەموویانەوە جیانلویجی دوناروومای گۆڵپارێزی یانەکە و سوسۆی ئیسپانی.

رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئەیسی میلان رایگەیاندووە ئامادەبین دەستبەرداری ئەم دوو یاریزانە بین لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەکردووە میلان تەنیا لە حاڵەتێکدا ئەگەر دەستەوارەیەکی خەیاڵیان بەدەستبگات ئامادەن دەستبەرداری دونارووما و سوسۆ ببن.

ئێستا ئەیسی میلان کار بۆ ئەوە دەکات لەگەڵ مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی دونارووما کۆببێتەوە و قسە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە ئیتاڵییە بکەن، بۆ ئەوەی لە ئەگەری پێشکەشکردنی هەر دەستەوارەیەک میلان پارەیەکی زۆری لە فرۆشتنی گۆڵپارێزە لاوەکەی دەستبکەوێت.