رووداو دیجیتاڵ
یانەی رۆمای ئیتاڵی، دوورخستنوەی دانیێلی دی رۆسی لەمەشقدانی یانەکە راگەیاند، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ماوەی رابردووی تیپەکە.
رۆما لە چوار یاریی سەرەتای وەرزی ئەمساڵی خولی سێری ئای ئیتاڵیدا، تەنیا سێ خاڵی بەدەستهێنا و لە پلەی شانزەیەکی ریزبەندی گشتیی خولەکەیە.
رۆما لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی، "یانەی رۆما رایدەگەیێنێت کە دانیێلی دی رۆسی لە پۆستی مەشقدانی تیپەکەی دوورخستەوە".
یانەکە هەروەها دەڵێ، "بڕیاری یانەکە لەبەرژەوەندی تیپەکەیە، لەپێناو ئەوەی کە بتوانێت رێگەکەی خۆی راستبکاتەوە بەخیرایی، لە کاتێکدا هێشتا وەرز لەسەرەتادایە".
هەروەها دەڵێ، "دانیێلی دی رۆسی هەموو کات هەر لە ماڵەکەی خۆی دەمێنێتەوە، لە دڵەوە سوپاسی دەکەین بۆ ئەو کارەی بەگوڕوتینەوە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەنجامیدا، لە داهاتووی نزیکدا دەستەی نوێی مەشقدانی یانەکە رادەگەیێنین".
یانەی رۆما لە هاوینی ئەمساڵدا چەند گرێبەستێکی ئەنجامدا، لەنێویاندا گرێبەستکردن لەگەڵ دۆڤبیکی هێرشبەری ئۆکرانی و ماتیاس سۆلێی لاباڵی ئەرجەنتینی و سعود عەبدولحەمیدی بەرگریکەری سعودی، بەڵام یانەکە هێشتا هیچ بردنەوەیەکی بەدەستنەهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ