ڤیدیۆ؛ سێپ کوس بووە پاڵەوانی گەشتی ئیسپانیا

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئەلکەمار، لە خولی تۆپی پێی هۆڵەندادا درێژەی بە سەرەتا بەهێزەکەی دا و بەردەوامە لە چنینەوەی خاڵەکان.
 
ئەلکەمار لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی هۆڵەندادا رووبەڕووی سپارتا رۆتەردام بووە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لێیبردەوە.
 
لە خولەکی 18 دانی دی ویت لە لێواری ناوچەی سزاوە بە لێدانێک گۆڵی یەکەمی بۆ ئەلکمار تۆمارکرد، دوای ئەوەی ئاسیستێکی لە جۆردی کلاسییەوە پێگەیشت.
 
دوای تەنیا خولەکێک، ڤانجیلیس پاڤلیدیس پاسێکی لە دانی دی ویتەوە پێگەیشت و گۆڵی دووەمی بۆ ئەلکمار تۆمارکرد.
 
ئەلکەمار چەند جارێکی دیکە نزیکبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام ئەنجامەکە 2-0 وەک خۆی مایەوە و سێ خاڵەکە بووە بەشی ئەلکەمار.
 
ئەلکمار بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیی گرتووە لە دوای ئایندهۆڤنەوە، کە ئەویش خاوەنی 12 خاڵە و بە جیاوازی گۆڵ لەپێش ئەلکەمارە. لە کاتێکدا سپارتا رۆتەردام بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.