ڤیدیۆ؛ لە ئەرجەنتین، ئارسیناڵ دۆڕا

18-09-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by ALEJANDRO PAGNI / AFP
Photo by ALEJANDRO PAGNI / AFP
نیشانەکردن ریڤەر پلەیت ئارسناڵ ساراندی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ریڤەر پلەیت، لە گەڕی چوارەمی قۆناخی دووەمی جامی خولی ئەرجەنتیندا، 3-1 لە ئارسناڵ ساراندی میوانی خۆی بردەوە.
 
لە خولەکی سێیەمی یارییەکەدا میگێل بۆرخای کۆلۆمبی گۆڵی یەکەمی بۆ ریڤەر پلەیت تۆمارکرد.
 
لە خولەکی پەنجا و حەوتدا نیکلاس دیکرۆز پێشکەوتنی یانەی خاوەن یاریگەی دوو هێندە لێکرد.
 
دوای تەنیا یەک خولەک خوان باتیستا سیخاس گۆڵێکی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد و هیوایەکی بۆ ئارسیناڵ گەڕاندەوە.
 
ناوبژیوان لە خولەکی حەفتا و پێنجدا، لێدانێکی سزای لە بەرژەوەندی ریڤەر پلەیت دا هەژمارکرد، کە میگێل بۆرخا سەرکەوتووبوو لە جێبەجێکردنی و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد. ریڤەر یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.
 
بەهۆی ئەو سەرکەوتنەوە ریڤەر پلەیت بە 6 خاڵ لە چوار یارییدا گەیشتە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی کۆمەڵەی یەکەم. ئارسیناڵ ساراندیش بە تەنیا سێ خاڵ لە چوار یارییدا پلەی دوانزدەمی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە