ڤیدیۆ؛ ریال مەدرید 5 لە 5

رووداو دیجیتاڵ

 

ریال مەدرید توانی دۆڕانەکەی بگۆڕێت بۆ سەرکەوتن و لە پێنجەم یاریی لالیگادا پێنجەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
لە گەڕی پێنجەمی لالیگادا، ریال مەدرید لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میوانداری یانەی ریال سۆسیدادی کرد و و بەزەحمەت 2-1 لێیبردەوە.
 
لە گێمی یەکەمدا سۆسیداد بە گۆڵێک، کە ئاندێر بارێنچیا لە خولەکی چوارەمدا تۆماریکرد، پێشکەوتنی بەدەستهێنا و ئەو گێمە بە پێشکەوتنی تیپی میوان بە گۆڵێک کۆتاییهات.
 
ریال مەدرید لە نیوەی دووەمدا و لە یەکەم خولەکدا، لە رێگەی فیدی ڤالڤێردییەوە تۆڕی میوانەکەی هەژاند و گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد.
 
دواتر جلەوی یارییەکە کەوتە دەست ریال مەدرید و لە خولەکی 60 خۆسێلۆ بەسەر گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی زیادکرد.
 
یانەی ریال مەدرید پلەی یەکەمی ریزبەندیی لالیگای بەدەستهێنایەوە، دوای ئەوەی ژمارەی خاڵەکانی کردە 15 خاڵ و دوو خاڵ لە پێش بارسێلۆنای دووەمەوەیە، لە بەرامبەردا ریال سۆسیداد لە پلەی 11ـەمدایە بە کۆکردنەوەی بە 6 خاڵ وەستا.