لێدوانی سیمیۆنی و ئەنچیلۆتی لەبارەی دێربیی مەدریدەوە

18-09-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سیمیۆنی کارلۆ ئەنچیلۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەردوو راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید لەبارەی یاریی دێربیی مەدریدەوە قسەیان بۆ رۆنامەڤانان کردووە، کە یارییەکە ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆ بەڕێوەەدەچێت.
 
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید:
 
 
دۆڕان بەرامبەر بایەرلیڤەرکوزن لە چامپیۆنزلیگ پێش ئەم یارییە، دەکرێ کارێکی پۆزەتیڤ بێت، ئەمە هەندێک وزەی زیاترمان دەداتێ. ریال مەدرید تیپێکی نایابە و یاریزانی نایابی هەیە و ماوەیەکی زۆرە پێکەوە یاریدەکەن، هاوشێوەی کەریم و مۆدریچ و ئەو یاریزانانەی کە چەندین ساڵە پێکەوە یاریدەکەن.
 
من بەبەختم کە چەندین ساڵم لەم یانەیە بەسەربردووە، لەگەڵ یاریزانانی جیاواز و گۆڕانکاری گەورەدا، هەندێک لەوان ماونەتەوە و هەندێکیش گەیشتوونەتە ئەوەی پارێزگاری لە کولتووری ئەم یانەیە بکەن. یاریزانەکانمان پابەند، من بەبەختم بەکارکردن لەگەڵیاندا، ئەگەر ئەم دۆخە نەبووایە نەمدەتوانی ئەو هەموو ساڵە بەردەوام بم.
 
 
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید:
 
ئێمە پێشبینی هیچ شتێکی نوێ ناکەین، پێموایە ئەوانیش هەروان. یارییەکە هاوسەنگ دەبێت، بەدڵنیاییەوە یارییەکی تۆپی پێی باش دەبێت، بێگومان هەردوو تیپ ئاستی خۆیان هەیە، هەردوو تیپیش یاریزانی بەتوانایان لەسەر ئاستیتاکدا هەیە، پێموایە یارییەک دەکەین شایستەی ئەوە بێت خەڵک چێژی لێوەربگرن، هەموو ئەنجامێک ئەگەری روودانی هەیە.
 
پەیوەندیمان لەگەڵ سیمیۆنی و یاریزانەکاندا هەیە، هەردوو یانەش لە یەکدییەوە نزیکن، ئەمەش بەشێکی گرنگە لەسەرکەوتنی ئەوان. سیمیۆنی توانای دروستکردنی پەیوەندی گەورەی هەیە، بەتایبەت لەگەڵ ئەو یاریزانانەدا کە ئەوپەڕی توانای خۆیان بەکاردەهێنن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە