ئیبراهیمۆڤیچ دوای وازهێنان چ کارێک دەکات؟

18-09-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مینۆ رایۆلا، بەڕێوەبەری کارەکانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی سوێدی و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی رایگەیاند، ئیبرا پەلە ناکات لە دیارییکردنی چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەکە.
 
زڵاتان لە سەرەتای ساڵی 2020 بۆ ماوەی 6 مانگ پەیوەندیی بە یانەی میلانەوە کرد، بەڵام گرێبەستەکەی بۆ وەرزێک درێژکرایەوە و گرێبەستی ئێستای تەنیا یەک وەرزی ماوە، بەڵام دیارنییە کە لەگەڵ یانەکە بەردەوامدەبێت یان نا.
 
مینۆ رایۆلا لەبارەی داهاتووی ئیبراوە گوتی "بزانین لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا زلاتان دەیەوێت بەچی بگات، چونکە تاوەکو ئێستا بڕیاری نەداوە، ئەو بارودۆخی خۆی دەبینێت و لە کۆتایی وەرزدا بڕیاری خۆی دەدات."
 
بەڕێوەبەری کارەکانی سوڵتان زیاتر دەڵێت "ئیبراهیمۆڤیچ هەمیشە لە کۆتایی وەرزدا بڕیار دەدات کە ئایا توانای هەیە بەردەوامبێت یان نا، بۆیە پێویست بەوە ناکات پەلە بکرێت لە زانینی داهاتووی یاریزانەکە."
 
لە کۆتایی قسەکانیدا رایۆلا رایگەیاند "هەر کاتێک ئیبراهیمۆڤیچ هەست بەوەبکات کە یاریزانێکی سەرەکی نییە و کاریگەریی نەماوە، واز دەهێنێت و وەک بەڕێوەبەر لە یانەکە کاردەکات."
 
ئیبرا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگدا یاریی نەکرد، بەپێی میدیای ئیتاڵیا یاریزانەکە بۆ یاریی رۆژی یەکشەممەش بەرامبەر یوڤێنتوس ئامادەنابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە