ڤیدیۆ؛ ئەیسی میلان بردنەوەی تۆمارکرد

18-09-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن یۆرۆپالیگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئەیسی میلان بردنەوەی بەسەر یانەی شامرۆک رۆڤەرزی ئێرلەندی بەدەستهێنا و خۆی گەیاند قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگ.

یارییەکە لە تالاخت لە ئێرلەندا بەڕێوەچوو و تێیدا ئەیسی میلان یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 23دا زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی یەکەمی رۆسۆنێری تۆمارکرد و ئەم گێمە بەم تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە گێمی دووەمیشدا و لە خولەکی 67دا هاکان کالهانۆگلۆ گۆڵی دووەم و کۆتایی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و ئەیسی میلان خۆی گەیاندە قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە