دوای یارییەکەی شەوی رابردوو تێرشتیگن پەیامێکی بڵاوکردەوە


رووداو - هەولێر

مارک ئاندرێ تێرشتیگن، گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا پەیامێکی لەبارەی یارییەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند بڵاوکردەوە.

تێرشتیگن لەبارەی ئەو یارییە لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی لە توویتەر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی " خاڵێکمان لەنێو خاکی خۆیدا لە رکابەرێکی زۆر بەهێز وەرگرت، شەوی رابردوو لە دۆرتموند کەشوهەوایەکی زۆر جوان بوو، ئەمە چامپیۆنزلیگە".

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە یارییەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لێدانێکی سزای گەڕاندەوە، کە لەلایەن مارکۆ رۆیسەوە جێبەجێکرا، بەمەش رۆڵێکی کاریگەری بینی بۆ رزگارکردنی بارسێلۆنا لە دۆڕان لە یەکەم گەڕی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگدا.