ریال مەدرید 100 ملیۆن بۆ فرۆشتنی ئەستێرەیەک رەتدەکاتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیاری حەسەن
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای دەستەوارە ملیارییەکەی سعودییەکان بۆ ڤینیسیۆس ئەمجارە دەستەوارەیەکی 100 ملیۆنی پێشکێش بە ریال مەدرید کراوە بۆ دەستبەرداربوونی لە یەکێک لە ئەستێرەکانی، بەڵام یانە مەدریدییەکە رەتیکردووەتەوە.
 
بەپێی سەرچاوەکان، یانەیەکی سعودی کە ناوەکەی هێشتا ئاشکرانەکراوە، دەستەوارەیەکی 100 ملیۆن یۆرۆیی پێشکێش بە ریال مەدرید کردووە بۆ بەدەستهێنانی ئێدێر میلیتاو، بەرگریکاری بەرازیلی یانەکە.
 
لە سەرچاوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سعودییەکان وای دەبینن کە ئەستێرەکانی ریال مەدرید گرنگ و تایبەتن لەناو خەڵک و بوونیان لە خولی سعودی گرنگییەکی زیاتر دەدات بە خولەکە، هەر بۆیە چاویان بڕیوەتە کۆمەڵێک یاریزانی ئەو یانەیە.
 
یانەی ریال مەدرید، دەستەوارەکەی یانەی سعودیەکەی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بازاڕی گواستنەوەکان بۆ ئەو یانەیە کۆتاییهاتووە و بەنیازنین هیچ یاریزانێک بکڕن یان بفرۆشن.
 
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو سندوقی وەبەرهێنانی سعودی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی ڤینیسیۆس جونیۆری دا و دەستەوارەیەکی یەک ملیار یۆرۆیی پێشکێش کردبوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
 
ئێدێر میلیتاو، ساڵی 2019 لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالییەوە پەیوەندیی ریزەکانی یانەی شاهانە کرد، یاریزانەکە 156 یاری ئەنجامداوە و گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2028 بەردەوامە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە