ڤیدیۆ؛ نوسرەت لەلایەن ریال مەدریدەوە میواندارییکرا


رووداو - هەولێر

شێفی بەنێوبانگی باکووری کوردستان نوسرەت گۆکچە، ناسراو بە سەلت بەی لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگادا، لەلایەن یانەی ریال مەدریدەوە میواندارییکرا.

نوسرەت بەر لە یارییەکەی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و سێلتا ڤیگۆ، لە دەستپێکی لالیگادا نوسرەت هاتە نێو یاریگەی بالایدۆس، دوای ئەوەی لەلایەن یانەی ریال مەدریدەوە میواندارییکرا.



ئەو شێفە بەنێوبانگەی تورکیا کە بەرەچەڵەک کوردە، ئێستا لەسەر ئاستی تورکیا و بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان و ناوچەکە خاوەنی رێستورانتی تایبەت بەخۆیەتی.

گوکچە لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی ڤیدیۆی سەردانیکردنی یاریزانانی ریال مەدریدی بڵاوکردووەتەوە، لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە لەگەڵ ئەستێرەکانی ریال مەدرید باوەش بەیەکدا دەکەن و لە یەکێک لە پۆستەکاندا لەسەر ڤیدیۆییەکی خۆی و مۆدریچ نووسیوویەتی، یاریزانێکی سەرنجڕاکێش و پیاوێکی گەورە.



نوسرەت لەمیانەی ئەو سەردانەیدا وێنەیەکی لەگەڵ کەریم بێنزیما داناوە و دەڵێت پێمگوت، دڵخۆشیت بۆ هێناین براکەم.