بەفەرمی عەلی عەدنان چووە ئاتلانتا
رووداو - هەولێر
بەشێوەیەکی فەرمی عەلی عەدنان، یاریزانی عێراقی یانەی ئودینێزی، پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی ئاتلانتای ئیتالی کرد.
یانە ئیتالییەکە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی گواستنەوەی یاریزانە 24 ساڵەکەی بەشێوەی خواستن بۆ ریزەکانی بۆ یەک وەرز راگەیاندووە و ئەگەری کڕینەوەی یاریزانەکەش بەشێوەی یەکجاری هەیە.
عەلی عەدنان لە 2012ـەوە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق یارییدەکات، 54 یاریی ئەنجامداوە و 3 گۆڵی کردووە.
دوای پەیوەندیکردنی بە یانە نوێیەکەی عەلی عەدنان لەگەڵ یانەی ئاتلانتا بەشداریی لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو دەکات، دوای ئەوەی یانەکە وەرزی رابردوو پلەی شەشەمی خولی سێریا ئەی ئیتالیای بەدەستهێنا.