ئیسنەر گەیشتە هەشتی سینسیناتی

رووداو – هەولێر


لە پاڵەوانێتی تێنسی سینسیناتییدا، جۆن ئیسنەری ئەمریکی بە بردنەوەی لە فرانسیس تافۆی هاونیشتیمانی خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.

لە قۆناخی سێیەمدا هەردوو تێنسزانەکە رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و ئیسنەر یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا جۆن بەزەحمەت و بە ئەنجامی حەوت شەش سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دواتر لە کۆمەڵەی دووەمدا فرانسیس هەوڵیدا بگەڕێتەوە نێو کەشی یارییەکە، بەڵام ئیسنەر لەم کۆمەڵەیەشدا بە ئەنجامی حەوت پێنج بردنەوەی بەدەستهێنا و تافۆی لە پاڵەوانێتییەکە دوورخستەوە

لە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەشدا ئیسنەر یارید دۆناڵدسۆنی ئەمریکی دەبێتەوە.