ڤیدیۆ؛ ئینتەرمەیامی بەبەرچاوی مێسی و ئانتۆنێلاوە گەڕایەوە پێشەنگی خولی نایابی ئەمریکا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
Photo by Megan Briggs / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
Photo by Megan Briggs / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی تۆرنتۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمەیامی دوای دۆڕانە گەورەکەی بەرامبەر سینسیناتی بەئەنجامی 1-6 گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکانی و پێشەنگی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی نایابی  ئەمریکای بەدەستهێنایەوە.
 
ئینتەرمەیامی لە گەڕی 24ـی خولی ئەمریکیدا، لەسەر یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی تۆرنتۆی کرد و بە ئەنجامی 3-1 شکستی پێهێنا.
 
فێدریکۆ ریدۆندۆ، یاریزانە نوێیەکەی ئینتەرمەیامی دوو گۆڵی یەکەمی ژیانی وەرزشیی خۆی تۆمارکرد و یارمەتی یانەکەی دا بۆ ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگ بەسەر تۆرۆنتۆ ئێف سی بەدەستبهێنێت.
 
لە خولەکی 43ـدا گۆمێز گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
 
ئینتەرمەیامی لە نیوەی دووەمدا بە هێرشبردن دەستیپێکردوە و گۆڵی دووەمی لە رێگەی ریدۆندۆ لە خولەکی 53 تۆمارکرد، پێش ئەوەی لە خولەکی 59 ئەو یاریزانە گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆماربکات.
 
تاکە گۆڵی تۆرۆنتۆ لە خولەکی 80 لەلایەن دێریک ئیتیان جونیۆرەوە تۆمارکرا و یارییەکە 3-1 لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن ماڵ کۆتاییهات، و ئینتەرمەیامی بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ گەیشتەوە پێشەنگی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی نایابی ئەمریکا.
 
لویس سوارێز لە گێمی دووەمدا بەشداری لە یارییەکەد کردا، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی ئینتەرمەیامی، پاش ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بەشداری لە کۆپا ئەمریکادا کرد.
 
لەلایەکی دیکەوە لیۆنێل مێسی، کە لەگەڵ ئەرجەنتین بەشداریی پاڵەوانێتییەکەی کردبوو، بەهۆی ئەوەی لە کاتی بردنەوەی ئەرجەنتین لە کۆڵۆمبیا لە یاریی کۆتاییدا تووشی پێکان بوو، نەیتوانی بەشداری لەم یارییەدا بکات، بەڵام بەخۆی و ئانتۆنێلای هاوژینی ئامادەی بینینی یارییەکە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە