ئێمباپێ خەریکە ریال مەدرید بێهیوا دەکات

18-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای بەشداریکردنی لە مەشقەکانی رۆژی دووشەممەدا، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە ئێمباپێ لە 2024 لە یانەی پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە.
 
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی دەڵێت "ئێمباپێ دوێنێ بە لویس ئێنریکێی گوتووە، دەمەوێت لە پاریس سانجێرمان بمێنمەوە، وەک وەفایەک بەرامبەر ئەو گرێبەستەی لەگەڵ یانەکە هەمە."
 
ناسڕ خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان دەیەوێت لەگەڵ یاریزانەکە کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییەکانی دیکەوە بکەن.
 
ئەوەی تایبەتە بە ریال مەدرید، یانە ئیسپانییەکە ئامادەیە پارەی گواستنەوەی یاریزانەکە بدات، بەڵام ئامادەنییە سەرجەم تێچووەکانی یاریزانەکە خەرج بکات کە تێچووی گواستنەوەی یاریزانەکە بەگشتی دەگاتە 400 ملیۆن یۆرۆ.
 
کیلیان ئێمباپێ، رۆژی دووشەممە دوای کۆتاییهێنانی بە گەشتەکەی بۆ کامیرۆن و پشووی هاوینە، گەڕایەوە نێو مەشقەکانی یانەی پاریس سانجێرمان و بۆ یەکەمجار بەدرێسی یانەکەوە دەرکەوت، لەکاتێکدا پاریس چەند رۆژێکە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکردووە.
 
کیلیان ئێمباپێ، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان تاوەکو هاوینی 2024ـە، بەندێک لە گرێبەستەکەیدا هەیە کە رێگە دەدات یاریزانەکە گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2025 نوێبکاتەوە، بەڵام بەو مەرجەی رێککەوتن لەنێوان هەردوولادا هەبێت.
 
ئێمباپێ تاوەکو ئێستا داهاتووی روون نییە، میدیای ئیسپانیا دەڵێت "ئەم هەفتەیە کاریگەر و تاڕادەیەکی زۆر یەکلاکەرەوە دەبێت و هەموو شتەکان بە مانەوە یان رۆیشتنی یاریزانەکە یەکلادەبنەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).