نوێترین هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان

18-07-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گواستنەوەی یاریزانان، گواستنەوە
A+ A-

رووداو – هەولێر

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیدین هازارد، ئەستێرەی بەلجیکی یانەی چێڵسی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بباتە ریزەکانی،  دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەکەی بەرەو یانەی یوڤێنتوس بەجێهێشت.

(دەیلی ستار)

یانەی ریال مەدرید داوای تیابو کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکیش لە یانەی چێڵسی دەکات و دەیەوێت ئەو گۆڵپارێزە بەرامبەر 31 ملیۆن پاوەند بباتە ریزەکانی، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیالی 2018 پێشکەشیکرد و بووە گۆڵپارێزی پاڵەوانێتییەکە.

(مارکا)

بۆ جێگرتنەوەی کۆرتوا، یانەی چێڵسی پلانی داناوە پیتەر چیک، گۆڵپارێزی  چیکی 36 و یانەی ئارسیناڵ جارێکی دیکە بگەڕێنێتەوە ریزەکانی، یان کاسپەر شمایکل، گۆڵپارێزی یانەی لێستەر سیتی و هەڵبژاردەی دانیمارک بباتە ریزەکانی کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە.

(سکای سپۆرت)

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەتەواوی لە گواستنەوەی ئەلیسۆن بیکەر، گۆڵپارێزی بەرازیلی یانەی رۆمای ئیتالی نزیکبووەتەوە بەرامبەر 62 ملیۆن پاوەند.

(فۆتبۆڵ ئیتالیا)

هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و رۆمای ئیتالی رکابەری لەسەر گواستنەوەی مارکۆ ئارناتوڤیچ، هێرشبەری 29 ساڵی نەمسایی یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی دەدەن بۆ ریزەکانیان.

(تاڵک سپۆرت)

یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی دەیەوێت هێلی بەرگری یانەکەی بەهێزتر بکات و خۆی بۆ گواستنەوەی دیێگۆ گۆدین، بەرگریکەری ئۆرۆگوایی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ئامادەدەکات و ئامادەیە 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەکە بداتە رۆخی بلانکۆس.

(سپۆرت ئیتالیا)

یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی نگۆلۆ کانتێ، ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی یانەکەی بکات، لەکاتێکدا هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رکابەری لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.

(لی 10 سپۆرت)

ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبەری ئیتالی و یانەی نیسی فەرەنسی نزیکبووەتەوە لە بەجێهێشتنی یانەکەی و پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی مارسیلیای فەرەنسی و هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە لە گفتوگۆدان.

(فۆتبۆڵ ئیتالیا)


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە