مایکڵ ماتیۆس بووە پاڵەوانی گەڕی 16ی تور دێ فرانس

18-07-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن پایسکیلسواری توردێ فرانس
A+ A-

رووداو – هەولێر

مایکڵ ماتیۆسی ئوسترالی و پایسکیلسواری تیمی سون وێب، پلەی یەکەمی گەڕی 16ی رکابەرییەکانی تور دێ فرانسی بەدەستهێنا.

رکابەرییەکانی ئەم گەڕە، لە نێوان لێ پوێن ڤێلای بۆ رۆمانس سور بەڕێوەچوو، کە ماوەکەی 165 کیلۆمەتر بوو.

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە خاڵی کۆتایی، رکابەرییەکی بەهێز لەنێوان پێشبڕکێکاراندا دەبینرا، دواتر مایکڵ ماتیۆس پێش سەرجەم رکابەرەکانی کەوتەوە و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، پلەی دووەمیش بووە بووە بەشی بواسۆن هاگێنی نەرویجی و جۆن دێگێنکۆڵپی ئەڵمانیش لە پلەی سێیەمدا هات.

لە دوای کۆتاییهاتنی ئەم گەڕەش کریس فرۆمی بەریتانی و پایسکیلسواری تیمی سکای پارێزگاری لە پلەی یەکەمی ریزبەندی گشتیدا کرد.

رکابەرییەکانی گەڕی 17ی تور دێ فرانس لە فەرەنسا و لە نێوان لامورێ بۆ سێرێ شێڤالێ لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەڕێوەدەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە