ریۆ فێردیناند چووە كوینز پارك رێنجەرز


رووداو - هەولێر

ریۆ فێردیناند بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد چووە ریزەكانی یانەی كوینز پارك رێنجەرز.

یانەی كوینز پارك رێنجەرز، كە ئەم وەرزە گەڕاوەتەوە خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی، گرێبەستێكی لەگەڵ ریۆ فێردیناند بەرگریكاری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد واژووكرد، بەبێ ئەوەی نرخی گرێبەستەكە ئاشكرابكەن.

فێردیناند رازیبووە بۆ ماوەی یەك وەرز گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە واژووبكات و قۆناخێكی نوێ لە ژیانی پیشەگەرانەی خۆی دەستپێبكات، پاش تەواوبوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە حوزەیرانی رابردوودا.

ریۆ تەمەنی 35 ساڵە و سوورە لەسەر گەڕانەوەی بۆ شاری لەندەن، كە خۆی لەدایكبووە.

ریۆ دەگەڕێتەوە ژێر سەرپەرشتی راهێنەر هاری رێدناپ، كە سەرەتا لە یانەی وێستهامدا مەشقی بە فێردیناند كردووە.