تورکیا و جۆرجیا لە سیگناڵ ئیدونا پارک رووبوەڕووی یەکدی دەبنەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ ئێوارە، هەردوو هەڵبژاردەی تورکیا و جۆرجیا یەکەم یارییان لە رکابەرییەکانی یۆرۆی 2024 ئەنجامدەدەن و لە سیگناڵ ئیدونا پارک رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
ئەم یارییە تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێش، دوو ئەستێرەی پێشوو راهێنەرایەتی هەردوو هەڵبژاردە دەکەن، ڤیچێنزۆ مۆنتێلای، ئەستێرەی پێشووی ئیتاڵیا راهێنەری تورکیایە و ویلی سەنیۆلی، بەرگریکاری پێشووی فەرەنسا راهێنەری جۆرجیایە.
ئەمە سێیەم یاریی فەرمی نێوان هەردوو هەڵبژاردەیە، پێشتر دوو یارییان لە پاڵاوتنەکاندا ئەنجامداوە، بەڵام لە پاڵەوانێتییەکاندا یارییان نەبووە.
ئاردا گولەر، ئەستێرەی تورکیا و ریال مەدرید، خڤیچا کڤاراتسخێلیا، ئەستێرەی جۆرجیا و یانەی ناپۆلی لە یارییەکەدا زۆرترین چاویان لەسەر دەبێت.
ئەمڕۆ بۆ جۆرجیا رۆژێکی مێژووییە، بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردەکە یەکەمجارە لە مێژوودا بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا بکات، لەبەرامبەردا تورکیا ئەمە جاری شەشەمە بەشداری لە یۆرۆدا دەکات و باشترین ئەنجامیان گەیشتن بووە بە قۆناخی هەشت لە 2008.