خشتەی یارییەکانی وەرزی 2024-2025ـی پرێمەرلیگ راگەیێنرا

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی خولی نایابی ئینگلیزی خشتەی یارییەکانی وەرزی 2024-2025ـی پرێمەرلیگی راگەیاند.
 
بڕیارە لە 16ـی ئاب خولی نایابی ئینگلیزی دەستپێبکات و مانچێستەر یونایتد لە یاریگەی ئۆڵدترافۆرددا رووبەڕووی یانەی فولهام دەبێتەوە.
 
لە کاتێکدا بڕیارە وەرزی نوێی خولی ئینگلیزی لە 25ـی ئایاری 2025 کۆتایی پێبێت.
 
لە گەڕی یەکەمدا لیڤەرپوول رووبەڕووی ئیپسویچ تاون دەبێتەوە کە تازە سەرکەوتووە بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا.
 
بەهێزترین یارییەکانی گەڕی یەکەم لەسەر یاریگای ستامفۆرد برێدج بەڕێوەدەچێت، کاتێک چێڵسی میوانداریی مانچێستەر سیتیی پاڵەوانی نازناوەکە دەکات.
 
مانچێستەر سیتی دوای ئەوەی لە چوار وەرزی رابردوودا نازناوی خولی ئینگلیزیی بەدەستهێنا، هەوڵدەدات ئەمجارەش پارێزگاری لە نازناوەکەی بکات.
 
خشتەی یارییەکانی گەڕی یەکەم بەمشێوەیەن:
 
مانچێستەر یونایتد x فولهام
 
ئارسیناڵ x وۆڵڤەرهامپتۆن
 
ئێڤێرتن x برایتن
 
ئیپسویچ تاون x لیڤەرپوول
 
نیوکاسڵ x ساوسهامپتن
 
نۆتینگهام فۆرێست x بۆرنمۆس
 
وێستهام x ئاستۆن ڤێلا
 
برێنتفۆرد x کریستاڵ پاڵاس
 
چێڵسی x مانچێستەر سیتی
 
لیستەر سیتی x تۆتێنهام