ڤیدیۆ؛ ریڤەرپلەیت وەستانی نییە

18-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ریڤەرپلەیت
ریڤەرپلەیت
نیشانەکردن ریڤەرپلەیت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریڤەرپلەیت سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی لە رکابەرییەکانی خولی ئەرجەنتیندا تۆمارکرد و شوێنی خۆی لە پێشەنگی خولەکەدا بەهێزکرد.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 20ـی خولی ئەرجەنتیندا، ریڤەرپلەیت لە یاریگەی مۆنۆمێنتال میوانداریی یانەی دێفێنسا جەستیکای کرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
 
لە نیوەی یەکەمدا هەردوو یانە چەند هێرشێکی یەک لەدوای یەکیان بردە سەر گۆڵی یەکدی، بەڵام گۆڵکردن کەوتە دوایین خولەکی نیوەی یەکەم، کاتێک نیکۆلاس دێ لا کروز گۆڵێکی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا یاریزانانی ریڤەرپلەیت لە هێرشبردن بۆ سەر گۆڵی تیپی رکابەر بەردەوامبوون، بەڵام یاریزانەکان لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ریڤەر کۆتاییهات.
 
بەم بردنەوەیە ریڤەرپلەیت ژمارەی خاڵەکانی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەدا بۆ 47 خاڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازیی 7 خاڵ لە پێش نزیکترین رکابەریدایە کە یانەی تالێرس کۆردۆبایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە