ڤیدیۆ؛ هەڵبژاردەی سعودیە لە رووداوێکی مەترسیدار رزگاریبوو


رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی سعودیە لە رووداوێکی مەترسیدار رزگاریبوو، دوای ئەوەی فرۆکەی هەڵبژاردەکەی لەرێگە بەرەو رۆستۆڤ گری گرت.

هەڵبژاردەی سعودیە بۆ ئەنجامدانی دووەم یاریی لە جامی جیهانیدا کە رۆژی چوارشەممە لە رۆستۆڤ رووبەرووی ئوروگوای دەبێتەوە، فرۆکەی هەڵبژاردەکەی رووبەڕووی کێشەیەکی تەکنیکی بووە و لایەکی فرۆکەکە گڕی گرت.



فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە رایگەیاندووە، ئەو کێشەی کە روویداوە شتێکی وا نەبووە و تەنیا کێشەیەکی بچووکی تەکنیکی بووە و هەموو لایەکیش لە سەڵامەتی ئەندامانی هەڵبژاردەکەی دڵنیادەکاتەوە.

سعودیە لە یاریی یەکەمی مۆندیالدا کە یاریی کردنەوەبوو بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بە هەڵبژاردەی رووسیای میوانداری پاڵەوانێتییەکە دۆڕا.