رووداو- هەولێر
جۆن سینا یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی WWE زۆرانبازی ئازاد، خاوەنی چەندین نازناو، ژیانێکی تایبەت و رەفاهی دەژیێت لەگەڵ نیکی بێلای هاوڕێی، بەڵام نیکی لە یاساکانی جۆن سینا بێزارە، بابزانین یاساکانی ماڵی جۆن سینا چین.
جۆن سینا لە کۆشکێکی مەزن لە ئەمریکا لەگەڵ نیکی بێلا ژیان بەسەردەبات، نیکی یاساکانی ژیانی جۆن سینا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، جۆن سینا پڕی ماڵەکەی زەبالەی زبڵدان کردووە، لە ناوەوەو دەرەوەی خانووەکە، بۆ ئەویە کاری پاکردنەوە ئاسان بێت و ئەو زۆر حەز بە خاوێنی دەکات.
نیکی دەڵێت، حەز ناکات ئاهەنگی شەوانە و دەنگ بەرزکردنەوە لەنێو ماڵەکەیدا هەبێت و داوای لەمن کردووە، ئەگەر ویستت ئاهەنگێکی شەوانە لە ماڵەوە ئەنجام بدەی، پێویستە چەند رۆژێک پیشتر ئاگادارم بکەیەوە".
نیکی باسی بەیانیان جۆن سینا دەکات و دەڵێت، کاتێک بەیانی لە خەو هەڵدەستێت، دەچێتە نێو مەلەوانگەکەی و دواتر لە لێواری مەلەوانگەکە لەبەردەم تیشکی خۆر رادەکشێت و قاوە دەخواتەوە.
هەروەها نیکی باسی حەزی جۆن سینا بۆ ئاژەڵان دەکات و دەڵێت" جۆن سینا حەز ناکات هیچ جۆرە ئاژەڵ و باڵندەیەک لەنێو ماڵەوەیدا هەبێت و تەنانەت ناچاری کردم، سەگەکەم بدەمە براکەم".
هەروەها جۆن سینا زۆر رێز لە میوانەکانی دەگرێت، بەڵام بە یاساکانی خۆی و پێویستە میوانەکە پابەندبێت بەو یاسایانەی لە ماڵەکەی کاری پێدەکرێت.
نیکی، کەپڵەکەی جۆن سینا دەڵێت، جۆن سینا پیاوێکی زۆر باشە، بەڵام یاساکانی ماڵەوەی زۆر ناخۆش و بێزار کەرن، بەڵام ناچارم جێبەجێیان بکەم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ