مووچە خەیاڵییەکەی مێسی لە ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت

18-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی یاریزانە پیشەرەگەکانی خولی ئەمریکا، مووچەی راستەقینەی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی ئینتەرمەیامی ئاشکرا دەکات.
 
دەستەی یاریزانە پیشەگەرەکانی خولەکە، تەواوی وردەکارییەکانی مووچەی ئەستێرە ئەرجەنتییەکە ئاشکرا دەکات و ساڵانە 20.45 ملیۆن دۆلار مووچەی ئەو یاریزانەیە لە ئینتەرمەیامی و بەرزترین مووچەی هەیە لەسەر ئاستی خولەکە.
 
مووچەی بنەڕەتی لیۆ لە یانە ئەمریکییەکە 12 ملیۆن دۆلارە، بەڵام بە پاداشت و وردەکارییە جیاوازەکانەوە بەگشتی دەگاتە 20،446،667 ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.
 
یاریزانەکە گرێبەستی سپۆنسەریی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک هەیە کە دیارترینیان ئەدیداس و ئەپڵن، بەڵام ئەو پارەیەی یاریزانەکە لە مووچەی ساڵانە وەردەگرێت، ئەو پارەیە ناگرێتەوە کە لە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکان پێیدەدرێت.
 
مێسی ئێستا لە خولی ئەمریکا خاوەنی بەرزترین مووچەیە، لورێنزۆ ئینسینی، یاریزانی ئیتاڵی و یانەی تۆرنتۆ بە وەرگرتنی 15.4 ملیۆن دۆلار، لە پلەی دووەمە و سێرخیۆ بوسکێس بە 8.8 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمی خاوەنی بەرزترین مووچە دێت لەسەر ئاستی هەموو خولەکە.
 
بەهۆی یارییکردنی لیۆنێل مێسی لە یانەکە، کۆی گشتی مووچە لە ئینتەرمەیامی دەگاتە 41.68 ملیۆن دۆلار، یانەی تۆرنتۆ مووچەکانی دەگاتە 31.41 ملیۆن دۆلار و لە پلەی دووەمی ئەو یانانەیە کە زۆرترین مووچە دەدەنە یاریزانەکانیان، یانەی کۆلۆمبۆس پلەی سێیەمی گرتووە و مووچەکانی بەگشتی دەگاتە 15.19 ملیۆن دۆلار.
 
لیۆنێل مێسی تووشی پێکانبووە، بەو هۆیەوە بەشداریی لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر یانەی ئۆرلاندۆ نەکرد و لە یاریی بەرەبەیانی سبەی بەرامبەر دی سی یونایتدیش بەهەمان هۆکارەوە یاری ناکات.
لیۆنێل مێسی





کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە