کرووس: ناکرێت هەموو وەرزێک چامپیۆنزلیگ ببەینەوە

18-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تۆنی کرووس، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید پێی وایە ئەوان شایەنی دۆڕان بوون، بەڵام پاڵەوانێتییەکی خراپیان بەڕێنەکردووە.
 
کرووس لە دوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر و ماڵئاواییکردنیان لە چامپیۆنزلیگ گوتی "باشترین قسەکردن لەبارەی یارییەکەوە بەشێوەیەکی گشتی ئەوەیە کە ئێمە شایەنی ئەم شکستە بووین."
 
ئەستێرە ئەڵمانییەکە زیاتر گوتی "ئێمە وەرزێکی خراپمان نەبوو لە چامپیۆنزلیگدا، تەنیا یەک یاری مابوو بگەینە یاریی کۆتایی، بەڵام ئەمجارە نەمانتوانی بگەین و شایستەی سەرکەوتن نەبووین."
 
لەبارەی وەرزەکەوە بەشێوەیەکی گشتی تۆنی کرووس دەڵێت "هێشتا هەندێک یاریی ماون کە دەبێت بەشێوەیەکی زۆرباش ئەنجامیان بدەین، ناتوانین لالیگا ببەینەوە، بەڵام دەبێت بەشێوەیەکی باش مامەڵە لەگەڵ ئەم یارییانە بکەین."
 
کرووس متمانەی بە کارلۆ ئەنچێلۆتی دووپاتکردەوە و گوتی "کێ متمانەی بە کارلۆ نییە؟ بەلەبەرچاوگرتنی ئەو یارییانەی ئێمە ئەنجاممانداون، رکابەرییەکی باشمان کردووە، ناکرێت تۆ هەموو وەرزێک چامپیۆنزلیگ ببەیتەوە و ئەوە ئاسایی نییە هەموو وەرزێک ببیتە پاڵەوان، زۆر یانەی دیکە هەن دەیانەوێت وەک ئێمە بن.
 
ئەستێرەکەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی شاهانە لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "ئێستا زیاتر لە جاران لە هەستی بردنەوەی ئەو هەموو نازناوە تێدەگەم و ساتی خۆشمان لێرە بەڕێکردووە، کاتێک تۆ دێیتە ئەم یانەیە هەمووان چاوەڕێی باشترینت لێدەکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە