لێدوانی راهێنەران.. مێندیلیبار وەک یارییەکی ئاسایی و ئالێگری وەک یاریی کۆتایی سەیری یارییەکەیان دەکەن

18-05-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن خۆسێ لویس مێندیلیبار ماسیمیلیانۆ ئالێگری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگدا، یانەی سێڤییای ئیسپانی، لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری یانەی بایرلیڤەرکوزنی ئەڵمانی دەکات، کە لە یاریی چووندا هەردوو یانە بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون.
 
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، راهێنەری هەردوو یانە، لەبارەی یارییەکەوە قسەیان بۆ میدیاکاران کرد، لە پوختەی قسەکانی هەردوو راهێنەر بەمشێوەیە بوو:
 
خۆسێ لویس مێندیلیبار، راهێنەری یانەی سێڤییا:
 
ئێمە لە قۆناخی پێش کۆتاییداین، پێمان خۆشە بگەینە یاریی کۆتایی و نازناوی حەوتەمی یۆرۆپالیگ بەدەستبهێنین، بەڵام هەموومان رێز لە یوڤێنتوس دەگرین، ئەوان تیپێکی گەورەن، کاتێکیش لەسەر یاریگەی خۆیان بەرامبەریان یاری دەکەیت دەزانی کە چەند نازناویان بەدەستهێناوە. ئەو تیپانە نین کە هێندەی ئەوان نازناویان بەدەستهێناوە.
 
لەبارەی چۆنیەتی ئامادەکاریمان بۆ گرنگترین یاریی ژیانی وەرزشیمان؟ من بە هێمنی  وەریدەگرم، ناهێڵم یاریزانەکانم تووشی دڵەڕاوکێ ببن، هەفتەیەکی هێمنمان بەسەربردووە، زۆر قسەمان لەگەڵ یاریزانەکان نەکردوو لەسەر یانەی بەرامبەرمان، ئێمە وەک یارییەکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ یارییەکەدا دەکەین.
 
 
ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوس:
 
دەبێت سەرنجمان لەسەر ئەو شتانە بێت کە لەناو یاریگەدا روودەدەن، یارییەکەی ئەمجارەمان یەک یارییە و تیپەکە دەیەوێت بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بگاتە یاریی کۆتایی و گەیشتن بە کۆتایی ئەم وەرزە فولکلوورییە. ئەوە هاندەرێکە بۆ ئێمە، تیپەکەمان شایەنی ئەوەیە بگاتە یاریی کۆتایی سەرەڕای ئەوەی رێزێکی زۆرمان بۆ سێڤییا هەیە، بێگومان یارییەکەمان یارییەکی سەخت دەبێت وەک یاریی کۆتایی. سێڤییا یارییەکی باشی لە تۆرینۆ کرد، بەڵام ئەم یارییە جیاواز دەبێت، هەموو ئەو یاریزانانەی گەشتیان بۆ ئەندەلوس کردووە ئامادەن و دەیانەوێت بگەنە یاریی کۆتایی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە