پاولۆ دیبالا یوڤێ جێدەهێڵێت

رووداو-هەولێر

پاولۆ دیبالای یاریزانی یانەی یوڤێنتوسیئیتاڵی بەنیازە یانەکەی جیبهێڵت.

گۆستاڤۆ دیبالا، برا و بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە رایگەیاند" براکەم دڵخۆش نییە لە یوڤێنتوس ، چەن یانەیەک هەیە ئێستا ئامادەن بیگوازنەوە یانەکەیان، بەڵام نازانم کە هەر لە خولی سێریا دەمێنێتەوە یاخود نا، پیشتر لە ئیتاڵیا دڵخۆش بوو بەڵام ئێستا نا".

بەڕێوبەری کارەکانی دیبالا زیاتر گوتی" دیبالا دەڕوات تەنیا ئەویش نا زۆر یاریزانی دیکە خانمە پیرەکە جێدە‌هێڵن چونکە دڵخۆشنین لە یوڤێ".

لە هەواڵێکی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی هاتووە، مانچێستەر یونایتد لەگەڵ یاریزانەکە دەستی بە گفتوگۆکان کردووە و یاریزانە ئەرجەنتینییەکەش بەگەرمی پیشوازی لە یانە ئینگلیزییەکە کردووە.

 پاولۆ دیبالای تەمەن 25 ساڵ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 40 یاریدا 10 گۆڵ و 6 ئاسیستی هەیە.