شێرپەنجە تەنگی بە لویس ئێنریکی هەڵچنیوە

رووداو - هەولێر

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئامادەنەبوونی لویس ئێنریکی بە نەخۆشییەکی کوشندە و ترسناک لە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکە راگەیاند.

لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەمجارە لە شوێنی لویس ئێنریکی راهێنەری هەڵبژاردەکە خۆسێ مۆلینای بەڕێوبەری وەرزشی هەڵبژاردەکە ئامادەبوو و رایگەیاند ئێنریکی بەهۆی نەخۆشییەکی مەترسیدار ناتوانێت لە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی دورگەکانی ڤارۆ و سوێد لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 ئامادەنابێت.

مۆلینا دەڵیت، دەستبەرداری ئێنریکی نابین و ماوە بۆ گەڕانەوەی دانانێین، بەڵام لە هەوڵی دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەکی گونجاودا دەبین بۆ ئەوەی لە ئەگەری بڕیاری وازهێنانی ئێنریکی راهێنەرێکی نوێ بۆ هەڵبژاردەی لا رۆخا ئامادەبێت.

ئێنریکی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس لێدوانی سەبارەت بەو نەخۆشییەی ئێنریکی نەداوە.