دوو كورد ئه‌مڕۆ ركابه‌رى میدالیا ده‌كه‌ن
رووداو -سلێمانى
له شه‌شه‌م رۆژى یارییه‌كانى خولى وڵاتانى هاریكارى ئیسلامى كه له باكۆى پایته‌ختى ئازه‌ربایجان به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ دوو یاریزانى كورد له یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان ركابه‌رى ده‌سته‌به‌ركردنى میدالیا ده‌كه‌ن .
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى سیروانى نوێ دڵسۆز عوبێد به‌شدارى راكردنى 100 مه‌تر به‌ربه‌ستى ئافره‌تان ده‌كات
هه‌ر ئه‌مڕۆش یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بژان خۆشڤى دانیشتووى شارى دهۆك و یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدارى كۆتایى راكردنى 200 مه‌ترى ئافره‌تان ده‌كات شانبه‌شانى راكه‌رى هاونیشتیمانى دانه حسێن .