لێدوانێكی سەیری تۆرێس لەبارەی مێسی


فێرناندۆ تۆرێس، هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لێدوانێكی سەیری لەبارەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.

كاتێك رۆژنامەنووسان لێی پرسین، بەڕای تۆ ئێستا كێ باشترین یاریزانی جیهانە؟ تۆڕیس لە وەڵامدا بەبێ دوودڵی گوتی "مێسی.. مێسی.. مێسی".

تۆرێس لەدرێژەی وەڵامەكەیدا بۆ رۆژنامەنووسان، گوتیشی "تەنیا ئەوانەی درۆ لەگەڵ ویژدانیان دەكەن دان بەوەدا ناهێنن كە مێسی باشترین یاریزانی جیهانە، ئەگەرنا هەمووان دەزانن لەم جیهانەدا كەس لە مێسی باشتر نییە".