سیڤییا بووه‌ پاڵه‌وانى یۆرۆلیگ

رووداو -سلێمانى 

به‌ بردنه‌وه‌ى له‌ لیڤه‌رپوول، یانه‌ى سیڤییاى ئیسپانى نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى ئه‌وروپى ده‌سته‌به‌ر كرد .

یارییه‌كه‌ له‌ سویسرا به‌رێوه‌چوو ، سه‌ربارى پێشكه‌وتنى لیڤه‌ر به‌ گۆڵێكى ستۆریج  به‌ڵام كورانى ئیمرى توانیان له‌ تایمى دووه‌م لیڤه‌رپوول تووشى داڕوخان بكه‌ن سێ جار تۆڕى مینۆلیه‌ى گۆڵپارێزى رێدز بهه‌ژێنن و 3-1 یارییه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ش سیڤییا  بۆ جارى سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك توانى جارێكى دیكه‌ پارێزگارى له‌ نازناوى خوله‌كه‌ بكات.