ڤیدیۆ؛ کاردانەوەی گواردیۆلا و ئەنچێلۆتی لەسەر یارییە ئاگرینەکەی نێوانیان

18-04-2024
ئیحسان تاهیر
Photo by Oli SCARFF / AFP
Photo by Oli SCARFF / AFP
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی پێپ گواردیۆلا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای تەواوبوونی یارییە ئاگرینەکەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ لەنێوان مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید، کە ئەمەی دوایی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بردییەوە و گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین، راهێنەرانی هەردوو یانە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکدا، قسەیان بۆ میدیاکان کرد.
 
پوختەی قسەکانی هەردوو راهێنەر بەمشێوەیە بوو:
 
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی:
 
پێمباشبوو سەرکەوتن بەدەستبهێنم، بەڵام سەرەتا دەمەوێت پیرۆزبایی لە ریال مەدرید بکەم بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی. ئەو تیپە بە هێزێکی زۆر و یەکگرتووییەکی سەرسوڕهێنەر بەرگری کرد. هەموو شتێکمان کرد و لە هیچ شتێک پەشیمان نیم کە کردمان. وەک راهێنەرێک هەمیشە هەوڵدەدەیت دەرفەتی زیاتر دروست بکەیت و دوور بکەویتەوە لە لەدەستدانی هەر دەرفەتێک، چونکە ئەوە چانسی سەرکەوتن نزیکتر دەکاتەوە. ئێمە هەموو شتێکمان کرد، چ لە رووی بەرگری و چ لە رووی هێرشبردنەوە، بەڵام ئەوان گۆڵێکی گرنگیان تۆمارکرد و دوو سێ هەلیان هەبوو، بەڵام ئەمە ئاساییە بەهۆی ئەو کوالیتییەی کە تیپەکە هەیەتی. ئێمە لە هەموو لایەنەکانی یارییەکەدا بەشێوەیەکی ناوازە و باش یاریمان کرد، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنین. 
 
ئێمە هەلی بردنەوەمان دروستکرد، بەڵام تۆپی پێ بە گۆڵێک یەکلایی دەبێتەوە و ئەوان لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا لە ئێمە باشتربوون. من بەرپرسیارێتی ئەوەم لەسەر شانە کە لە دڵەوە سوپاسی یاریزانەکان بکەم بۆ ئەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر ئەو تیپە پێشکێشیان کرد، بەڵام ئەنجامەکان گرنگن لە یارییەکاندا، ئەوان سەرکەوتن بۆ قۆناخی پێش کۆتایی و ئێمە نا، بەڵام ئاستێکی سەرسوڕهێنەرمان پێشکێشکرد.
 
ئێرلینگ هالاند و کیڤن دی برۆین داوایان لێکردم بیانگۆڕم، چونکە نەیانتوانی بەردەوام بن، هەروەها مانۆ ئاکانجیش. ئاستیان سەرسوڕهێنەر بوو، من نەمدەویست گۆڕانکاری بکەم، بەڵام کیڤن و ئێرلینگ و مانۆ داوایانکرد بیانگۆڕم، چونکە گوتیان ناتوانین بەردەوام بین.
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید:
 
نەخێر، نەخێر، لە یارییەکەی چێڵسی زیاتر ئازارمان نەچەشت، چونکە ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر لەم قۆناخەدا باشتر بووین. کەمێک ئازارمان چەشت کاتێک مانچێستەر سیتی گۆڵی یەکسانکردنی تۆمارکرد، کاتێک گۆڕانکاریمان لە سیستمی یارییەکەدا کرد هێڵی بەرگریمان باشتر یاری کرد. پێموایە یاریزانانی بەرامبەر کۆنترۆلی تۆپەکەیان کرد لە گێمی دووەم و لە ماوەی زیادکراودا، بەڵام ئێمە راهاتووین لەسەر ئەوەی تۆپ لە کۆنترۆلی ئەواندا بێت.
 
لێدانەکانی یەکلاکەرەوە سەرکێشییە، بەڵام لە واقیعدا زۆر متمانەم بەخۆم هەبوو، چونکە یاریزانەکان زۆر ئارام بوون و هەروەها لونین گوتی ئێمە سەردەکەوین، ئارام و لەسەرخۆ بوو. من بۆخۆم ئارام نەبووم، بەڵام شتەکان بەباشی بەڕێوەچوون. هەموو لێدانەکانم بینی هەرچەندە ویستم لە دوورەوە بوەستم بۆ ئەوەی ئارام بم. هەموو یاریزانەکان لێدانەکانیان بەباشی جێبەجێکرد، بەڵام رودیگێر سەرسامی کردین، چونکە ئەم وەرزە ئاستی لە لێدانی سزا باش نەبوو، بەڵام هەموو ئەو یاریزانانەی کە بەشداری لە لێدانەکاندا کرد، بەباشی جێبەجێیانکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).