رووداو – هه‌ولێر
ساموێل ئیتۆی یاریزانی به‌ناوبانگی كامیرۆنی له‌لایه‌ن وڵاتی قه‌ته‌ڕه‌وه كرا به باڵێۆزی جیهانی بۆ لیژنه‌ی باڵای پرۆژه‌كان له قه‌ته‌ڕ، كه كاریشی ئه‌وه ده‌بێت ریكلام و بره‌وپێدان به مۆندیالی 2022 بكات، كه له قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت.
ئیتۆ پێشتر له‌گه‌ڵ كامیرۆن به‌شداریی چوار مۆندیالی كردووه و كاروانێكی دوورودرێژی له یاریگه‌كانی ئه‌وروپادا هه‌یه، به تایبه‌تی یاریكردنی له بارسێلۆنا و ئینته‌رمیلان و چێڵسی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه لیژنه‌ی باڵای مۆندیال بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیتۆ سه‌رپه‌رشتیی كۆمه‌ڵێك پرۆژه ده‌كات، له‌وانه پرۆژه‌ی مافی كرێكاران له قه‌ته‌ڕ و هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی كه له دوای مۆندیاله‌وه ده‌مێننه‌وه.
ئیتۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵان له ساڵی 2017 له‌لایه‌ن رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرایه باڵێۆزی رێكخراوه‌كه و له چه‌ند كارێكی خێرخوازی له ئه‌فریقا و هه‌روه‌ها كامیرۆن به‌شداریی كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ