ڤیدیۆ؛ گۆڵێکیان لێکرا و بە 6 گۆڵ وەڵامیان دایەوە

18-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
سپۆرتینگ لیشبۆنە
سپۆرتینگ لیشبۆنە
نیشانەکردن سپۆرتینگ لیشبۆنە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە، بە ئەنجامێکی گەورە لە بواڤێشتای بردەوە و ڤیکتۆر گیۆکێرێس هاتریکی تۆمارکرد.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 26ـی خولی پۆرتوگال، سپۆرتینگ میوانداریی بواڤێشتای کرد، دوای تەنیا سێ خولەک گایوس ماکۆتا گۆڵێکی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، بەڵام وەڵامی سپۆرتینگ بەهێز بوو.
 
لە خولەکی 45 ڤیکتۆر گیۆکێرێس ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، خولەکی 54 پاولینیۆ یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
خولەکەکانی 68 و 79 ڤیکتۆر گیۆکێرێس دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و بووە خاوەنی هاتریک، ئەوەی دووەمیان بە لێدانی سزا بوو.
 
لە خولەکی 88 نونۆ سانتۆس گۆڵی پێنجەمی سپۆرتینگی تۆمارکرد.
 
لە دوایین خولەکدا پاولینیۆ گۆڵی دووەمی خۆی و شەشەمی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد، سپۆرتینگ لیشبۆنە بە نیو دەرزن گۆڵ یارییەکەی بردەوە.
 
بەم بردنەوەیە سپۆرتینگ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی پۆرتوگال بووە خاوەنی 65 خاڵ و یارییەکی کەمتری لە رکابەرەکانی ئەنجامداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە