جواو فیلیکس بۆ هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید: ئێوە نازانن لەپشت پەردەکانەوە چی روویداوە

18-03-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن جواو فيليكس ئاتلێتیكۆ مه‌درید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

جواو فیلیکس، ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، کە بەشێوەی خواستن یاری بۆ بارسێلۆنا دەکات، بەرگری لە خۆی دەکات لە بەرامبەر تووڕەیی هاندەرانی یانەکەی مەدرید و دەڵێت "ئەوان نازانن لە پشت پەردەکانەوە چی روویداوە".
 
هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەر لە یاریی لووتکەی لالیگا، لە نێوان ئارلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا تووڕەیی خۆیان بەرامبەر جواو فیلیکسی یاریزانی تیپەکەیان دەربڕی کە بە خواستن یاری بۆ بارسێلۆنا دەکات، دوای گەڕانەوەی بۆ یەکەمجار بۆ یاریگای میترۆپۆلیتانۆ.
 
هاندەرانی رۆخیبلانکۆس پێش یارییەکە هێرشیان کردە سەر ئەو یاریزانە، درێسەکەیان سووتاند و سووکایەتییان پێکرد.
 
یاریزانە پورتوگالییەکە ئاستێکی بەرزی لە یارییەکەدا پێشکێشکرد، کە یانەی کەتەلۆنی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە هیچ یارییەکەی بردەوە، و فیلیکس گۆڵەکانی بارسای دەستیپێکرد.
 
جواو دوای یارییەکە دووپاتیکردەوە کە هاندەرانی رۆخیبلانکۆس پێش رۆیشتنی لەو یانەیە نازانن لەناو ژوورە داخراوەکاندا چی بەسەر هاتووە و جەختیشی کردەوە کە ئەوان تاوانبار ناکات.
 
فیلیکس زیاتر گوتی "هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید وردەکارییەکانی نێو ژووری جلگۆڕین نازانن، بەڵام من بیانوویان بۆ دێنمەوە، هاندەران نازانن لە ماوەی کارکردنم لە یانەکەدا چی بەسەرم هاتووە، من لە هەڵوێستەکەیان تێدەگەم، بەڵام نابێت وەک کەسێکی خراپ سەیرم بکەن، بەو پێیەی پەیوەندیم لەگەڵ یاریزانانی ئاتلێتیکۆ مەدرید باشە".
 
فیلیکس هاوینی رابردوو بە خواستن ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدی بەرەو بارسێلۆنا بەجێهێشت، دوای ئەوەی ئاشکرایکرد کە خەونی یاریکردنە بۆ یانەی کەتەلۆنی، لەدوای هاتنی بۆ پێکهاتەی بلاوگرانا، یاریزانەکە ئاستێکی باشی پێشکێشکردووە، ئەمەش تووڕەیی هاندەرانی تیپە کۆنەکەی لێکەوتووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە