ڤیدیۆ: پاڵەوانێتی بادمینتۆنی سەرانسەری ئینگلتەرا بەردەوامە

رووداو دیجیتاڵ

لە پاڵەوانێتی بادمینتۆنی سەرانسەری ئینگلتەرا لە شاری بیرمینگهامی بەریتانیا، ئاندەرس ئەنتۆنسنی دانیمارکی لە ئەنتۆنی گێنتنگی سێیەمی ئیندۆنیزی بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 
یاریزانە دانیمارکییەکە بە ئەنجامی دوو گێم بەرامبەر یەک 21-14، 9-21، 21-17 لە یاریزانە ئیندۆنیزییەکەی بردەوە.
 
لە قۆناخی چارەکی کۆتایی دووانەی تێکەڵاودا، جیۆنگ نا ئیون و کیم وۆن هۆ یاریزانانی کۆریای باشوور بە دوو کۆمەڵەیبێبەرامبەر لە دووانەی هۆڵەندی، سێلینا بێک و ڕۆبن تاپلینگیان بردەوە.
 
هەروەها لی شیفێنگی چینی سەرکەوت بۆ قۆناخی پێش کۆتایی تاکەکەسی پیاوان، دوای ئەوەی بە دوو کۆمەڵەی لەسەریەک لە نگ تزێ یونگی مالیزیی بردەوە.
 
لە یارییەکانی تاکەکەسی خانمانیشدا، تای تزو ینگی تایوانی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە هی پێنگ جیاوی چینی بردەوە و گەیشتە قۆناخی چوارەم.