تیروپشکی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ راکێشرا

18-03-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یۆرۆپالیگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تیروپشکی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ راکێشرا، لەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکەدا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەرامبەر یانەی 
 
ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ
 
قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ.. لایپزیگ - ئاتالانتا
قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ.. ئینتراخت فرانکفۆرت - بارسێلۆنا 
قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ.. وێستهام - لیۆن
قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ.. سپۆرتینگ براگا - گلاسکۆ رێنجەرز



 
 
براوەی یاریی وێستهام و لیۆن لە قۆناخی پێشکۆتاییدا بەرامبەر براوەی یاریی نێوان هەردوو یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت و بارسێلۆنا یارییدەکات، براوەی یارییەکەی لایپزیگ و ئاتالانتاش رووبەڕووی براوەی یاریی براگا و رێنجەرز دەبێتەوە.
 
یاریی یەکەمی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئینتراخت فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و یاریی گەڕانەوەش لە ئیسپانیا دەبێت.
 
یارییەکانی چوونی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ لە 7ـی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچن، ئەو یانەیەی سەرەتا ناوەکەی دەردەچێت یاریی یەکەم لە یاریگەی خۆیدا دەکات، یارییەکانی گەڕانەوەی ئەو قۆناخەش لە رۆژی 14ـی هەمان مانگ دەکرێن و یانە سەرکەوتووەکانی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەردەکەون.
 
لە قۆناخی پێشکۆتاییدا، هەردوو یارییەکە لە یەک رۆژدا بەڕێوەدەچن و رۆژی 28ـی نیسان یارییەکان دەکرێن.
 
یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ لە ئیسپانیا دەبێت، رۆژی 5ـی 5ـی 2022 لەسەر یاریگەی رامۆن سانچێز پیز خوان لە شاری سێڤییای ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە